Erbil 22°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:39

لە کەربەلا هەر کەسێک سەرپێچی رێنماییە تەندروستییەکان بکات بە پێنج ملیۆن دینار سزا دەدرێت

کوردستان TV
100%

فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگای کەربەلا باشووری عێراق رایگەیاند کە پلانێکی تایبەتیان بە ئامانجی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ رۆژی عاشووردا داناوە و ھەر کەسێک سەرپێچی رێکارەکانی خۆپارێزیی بکات، بە پێنج ملیۆن دینار سزا دەدەرێت.

ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە، بەڕێوبەری بەشی چاودێرکردنی تەندروستیی سەربە فەرمانگەی تەندروستیی کەربەلا، کەڕار جەواد عەباسی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەشەکەیان، پلانێکی تایبەتی بەئامانجی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رۆژی رێورەسمی عاشووردا، داناوە کە جیاوازە لە پلانەکانی رابردوو و ھاتووە "لە رۆژی بەڕێوەچوونی رێورەسەمەکەدا، 50 تیمی سەربە فەرمانگەی تەندروستیی لە سەرجەم ناوچەکانی کەربەلا بڵاودەکرێنەوە بۆ ئەوەی چاودێریی ھاووڵاتییان، کەژاوەکان و خاوەن فرۆشگاکان و چێشتخانەکان بکەن لەوەی تا چەند پابەند دەبن بە رێکارەکانی خۆپارێزیی.

لە راگەیەنراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە ھەر کەسێک لە رۆژی بەڕێوەچوونی رێورەسمی عاشووردا، سەرپێچی رێکارەکانی خۆپارێزیی بکات، بەپێی بڕیارەکانی لیژنەی باڵای و تەندروستیی نیشتمانیی عێراق، بە پێنج ھەزار تا پێنج ملیۆن دینار سزا دەدرێت و شوێنەکەیشی بۆ 90 رۆژ دادەخرێت.

ئەوەیش خراوەتەڕوو، ئەو ھەڵمەتەی کە ھەفتەیەک لەمەوبەر بۆ پێدانی ڤاکسین بە کرێکاران لە فرۆشگاکاندا لە پارێزگای کەربەلا دەستی پێ کردووە بەردەوامە کە لە میانیدا تا ئێستا ھەزار کرێکار ڤاکسینیان وەرگرتووە و ھاتووە "ئامانجمانە لە میانی ھەڵمەتەکەدا، 10 ھەزار کرێکار ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.