سه‌ری ساڵی كۆچی هاوكاته له‌گه‌ڵ رۆژی كۆچكردنی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌مه‌د (د.خ) له مه‌ككه‌وه بۆ مه‌دینه، به‌پێی ساڵنامه‌ی كۆچی ئه‌مڕۆ یه‌كی موحه‌ڕه‌می ساڵی كۆچییه و یه‌كه‌مین رۆژی ده‌ستپێكی ساڵێ نوێیه.
ساڵانه و له‌م ڕۆژه‌دا سه‌ری ساڵی كۆچی، له‌وڵاتانی موسوڵمان به‌رز ده‌نرخێنرێت و ئاهه‌نگ و بۆنه‌ی تایبه‌تی تێدا به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
سه‌ری ساڵی كۆچی له رۆژی كۆچكردنی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له مه‌كه‌وه بۆ مه‌دینه، به یه‌كه‌م رۆژی ساڵی كۆچی دیاریكراوه، موسڵمانان له‌و رۆژه‌دا ئاهه‌نگیان گێڕاوه و گۆرانی (تهلهعهلبهدر و عه‌له‌ینا)یان وتووه.
كۆچی په‌یامبه‌ری ئیسلام و هاوه‌ڵانی له مه‌ككه‌وه بۆ مه‌دینه سه‌ره‌تای وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره بوو بۆ ئیسلام، چونكه پێشتر قوڕه‌یشییه‌كان به‌رده‌وام ئازاری موسوڵمانانیان ده‌دات، په‌یامبه‌ریش ئه‌مه‌ی وه‌ك ڕێگا چاره‌یه‌ك بینی.
په‌یامبه‌ر دوای ئه‌وه‌ی دووجار په‌یمانی له خه‌ڵكی یه‌سریب(مه‌دینه) وه‌رگرت، كه به په‌یمانی عه‌قه‌به‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م، په‌یامبه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌بوبه‌كری سدیق كۆچیان كرد بۆ مه‌دینه و پێشوازییه‌كی گه‌رمیان لێكرا.
په‌یامبه‌ر دوای كۆچی بۆ ئه‌و شاره، ناوی شاره‌كه‌ی له یهسریبنهوه گۆڕی بۆ مه‌دینه‌وه و هۆزه‌كانی ئه‌وس و حهزرهجی ئاشتكرده‌وه و مزگه‌وتی دروستكرد، دژی بتپه‌رستی وه‌ستایه‌وه و بنیاتی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی نا.
هاوكات به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی تازه‌ی كۆچیه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی كرده پشوی فه‌رمی له سه‌رجه‌م داموده‌زگا حكومییه‌كاندا.
سه‌ره‌تای دانانی ئه‌م ساڵنامه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می دووه‌مین خه‌لیفه‌ی موسڵمانان عومه‌ری كوری خه‌تاب (ر.خ)، به‌پێی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان ئه‌وكات ئه‌و بڕیاری لهوهداوه كه ده‌بێت ساڵنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به مێژووی ئیسلام دابنرێت.
خه‌لیفه عومه‌ر مێژووی كۆچكردنی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و هاوه‌ڵه‌كانی له شاری مه‌ككه‌وه بۆ شاری مه‌دینه به‌سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵنامه‌یه دیاری كرد.
ساڵی كۆچی 12 مانگه كه به موحه‌ڕه‌م ده‌ست پێ ده‌كات، ناوی مانگه‌كانیش ئه‌مانه‌ن:
(موحه‌ڕه‌م، سه‌فه‌ر، ره‌بیعی یه‌كه‌م، ره‌بیعی دووه‌م، جیمادی یه‌كه‌م، جیمادی ئاخر، ره‌جه‌ب، شه‌عبان، ره‌مه‌زان، شه‌ووال، زولقه‌عیده، زولحیهجه)
به‌پێی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان، پێش هاتنی ئایینی ئیسلام، ئه‌و مانگانه‌ی كه ئێستا وه‌كو مانگه‌كانی ساڵی كۆچی ناویان ده‌برێت، له‌لایه‌ن دانیشتوانی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بییه‌وه به‌كارهاتوون، به‌ڵام هیچ ژماره‌یه‌كی تایبه‌ت به ساڵه‌كانیان نه‌بووه و به‌ڵكو رووداوێكی دیاری هه‌ر ساڵێكیان دیاریكردووه و له گێڕانه‌وه مێژووییهكایاندا ساڵه‌كانیان به‌و رووداوه ناوزه‌ند كردووه كه روویداوه، دیارترین ناوی ئه‌و ساڵانه‌ش كه له زۆر سه‌رچاوه‌ی مێژوویی‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه، ساڵی فیل بووه.
ساڵنامه‌ی كۆچی خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی، هه‌ر مانگێكی به به‌گوێره‌ی پێوانه‌ی سوڕانه‌وه‌ی مانگ له‌ماوه‌ی 29 رۆژدا به چوارده‌وری زه‌ویدا دانراوه، ساڵنامه‌كه له 12 مانگ یان 354- 355 رۆژ پێكهاتووه.
ساڵنامه‌كه رۆژمێرێكی كارگێڕی و ئاینییه و تایبه‌ته به بۆنه و مه‌راسیمه ئاینییه‌كانی ئه‌و نه‌ته‌وه و وڵاتانه‌ی كه په‌یڕه‌وی ئایینی ئیسلام ده‌كه‌ن و زۆرینه‌ی وڵاتانی ئیسلامی به‌كاری ده‌هێنن.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.