Erbil 22°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:26

حەوت تاوەری گواستنەوەی کارەبا لە پارێزگای کەرکووک ته‌قێندرانه‌وه‌

کوردستان TV
100%

لە ئاکامی تەقینەوەی ژمارەیەک بۆمبی چێنراو، حەوت تاوەری گواستنەوەی کارەبا لە پارێزگای کەرکووک باکووری عێراق کەوتنەخوارەوە.

کۆمپانیای گواستنەوەی وزەی کارەبای باکوور سەربە وەزارتی کارەبای عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بە ئامانجکردنی ھێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا لە ناوچەکانی باکووری عێراق بەشێوەیەکی فراوان روو لە زیادبوونە کە چەتەکان لەو رێگایەوە ھەوڵدەدەن زیان بە ھێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا لە ناوچەکانی باکوور بگەیەنن ھاتووە "ئەمڕۆ سێشەممە، ھێڵی گواستنەوەی کارەبای کەرکووک-بێجی کە بەرھەمی کارەبای 400 کەی ڤی-یە، کراوەتە ئامانج و لەڕێگەی تەقاندنەوەی ژمارەیەک بۆمبی چێنراوەوە و تاوەرەکانی ژمارە 122، 125، 126، 127، 128، 129 و 130 کەوتوونە تەخوارەوە".

باس لەوەشکراوە کە بەھۆی بە ئامانجکردنی حەوت تاوەرەکە، کارەبا لە ژمارەیەک ناوچەی باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک بە تایبەتیش ناحیەی ریاز بچڕاوە.

لە راگەیەنراوەکەدا، ئەوەیش خراوەتەڕوو کە تیمەکانی چاککردنەوەی ھێڵەکانی تۆڕی کارەبای نیشتمانیی لە پارێزگای کەرکووک، ھەوڵەکانیان خستووەتەگەڕ بە ئامانجی چاککردنەوەی تاوەرەکان و بەگەرخستنەوەی ھێلی گواستنەوەی کارەبای کەرکووک-بێجی.

لە راگەیەنراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە لە میانی یەک ھەفتەدا و لە رێگای تەقاندنەوەی ژمارەیەک بۆمبەوە، 27 تاوەری گواستنەوەی کارەبا لە ناوچەکانی نەینەوا، کەرکووک و سەڵاحەددین کەوتوونە تەخوارەوە کە بەھۆیەوە کارەبای ئەو ناوچانە بچڕابوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.