ئاگرێکی گەورە لەناو زانکۆی تەکنەلۆجیا لە بەغدا پایتەختی عێراق، کەوتهوە.
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی بەغدا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ سێشەممە، ئاگرێکی گەورە لەناو زانکۆی تەکنەلۆجیا لە بەغدا کەوتووەتەوە.
باس لەوەشکراوە کە لەئێستادا، 10 تیمی ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە زانکۆکە و ھەوڵەکانیان بۆ کۆنترۆڵکردن و کوژاندنەوەی ئاگرەکە، خستووەتەگەڕ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.