Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 23:03

نرخی به‌رمیلێک نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 69 دۆلار و 78 سەنت

کوردستان TV
100%

یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، بە 69 دۆلار و 78 سەنت مامەڵەی پێوە ‌کرا.

دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت به‌رز بووه‌وه‌ بۆ 70 دۆلار و 26 سەنت و رۆژەکەی بە 69 دۆلار و 04 سەنت تەواو کرد، ئەمڕۆش لە کاتژمێر 09:10دا، بە بەراورد بە کاتی داخستن بەڕێژەی لەسەدا 1،07 به‌رزبوونه‌وه‌ی بەخۆیەوە بینی و بە 69 دۆلار و 78 سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

ھاوکات یەک بەرمیل خاوی تێکساس بە 67 دۆلار و 39 سه‌نت فرۆشرا.

ئاماژە بەوە دەدرێت کە رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 69 دۆلار و 94 سەنت بۆ 70 دۆلار و 12 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 69 دۆلار و 42 سه‌نت بۆ 69 دۆلار و 08 سەنت بمێنێتەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.