له راگهیاندراوێكدا، وهزارهتی كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاوی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: لەپێناو بەردەوامیدان بە جوانکردنی سیمای شار و بەر فراوانکردنی هەڵمەتی نیشتیمانی پارێزگاری و هێشتنەوەی ڕوبەری سەوزایی لە هەرێمی کوردستان،لەسەر فەرمانی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بڕیاردرا بە دابین کردنی بڕی (100 سەد هەزار) نەمام لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باخداری و دارستان و پاوانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەمەبەستی بەشداری کردن لە پرۆژەی سەوزکردنی شەقام و شۆستەکانی شاری سلێمانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.