Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 22:57

ئێران هەناردەکردنى کارەباى بۆ عێراق راگرت

کوردستان TV
100%

گوتەبێژى دامەزراوەى وەبەرهێنانى كارەباى ئێران، مستەفا رەجەبى مەشهەدى، رایگەیاند، هەناردەكردنى كارەبایان بۆ عێراق هەڵپەساردووە و لەم هەفتەیەشدا تەنها 13 مێگاوات كارەبایان بۆ ئەفغانستان ناردووە.

مەشهەدى، لە لێدوانێكیدا بۆ تەلەفزیۆنى فەرمیى ئێران، ئاماژەى بەوە كرد كە بەهۆى بەرزبوونەوەى پلەكانى گەرما لە وەرزى هاویندا و كێشەكانى دابینكردنى كارەباوە، هەناردەكردنى كارەبایان بۆ عێراق راگرتووە.

مەشهەدى، ئەوەشى ئاشكراكرد كە سەرەڕاى ئەوەى گرێبەستى دابینكردنى 100 مێگاوات كارەبایان لەگەڵ ئەفغانستاندا هەیە بەڵام ئەو بڕەیان بۆ 13 مێگاوات كەمكردووەتەوە.

مستەفا رەجەبى مەشهەدى، ئەوەشى خستەڕوو كە لە ئێران رۆژانە پێویستیان بە بەرهەمهێنانى 50 هەزار مێگاوات كارەبا بووە بەڵام بەهۆى بەرزبوونەوەى پلەكانى گەرما بەكارهێنانى كارەبا بۆ 66 هەزار مێگاوات بەرزبووەتەوە و ئەمەش بوەتە هۆى بڕینى كارەبا لەسەرانسەرى وڵاتەكەدا.

ئێران، كە یەكێكە لەو حەوت وڵاتەى كە لەسەر ئاستى جیهان زۆرترین دراوى ئەلیكترۆنى بەكاردەهێنێت، بەهۆى بچرانى بەردەوامیى وزەى كارەباوە مامەڵەكردنى بەو دراوەى بۆ ماوەیەكى كاتى قەدەغەكرد.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.