سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق بڵاویكرده‌وه به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه سێ تاوه‌ری دیكه‌ی كاره‌با له شاری مووسڵ تهقێنرایه و به‌وهۆیه‌شه‌وه ته‌واوی شاره‌كه بێ كارهبابوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی له حه‌وت مانگی ڕابردوودا پارێزگاكانی مووسڵ و كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌دین تاوه‌ره‌كانی كاره‌با كراونه ئامانج و به‌وهۆیه‌وه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی باكوور و رۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی عیراق بێ كاره‌با بوون.
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند: تاوه‌كو ئێستا سه‌د و شه‌ست تاوه‌ری كاره‌با له عێراق ته‌قێندراونه‌ته‌وه كه به‌هۆیه‌وه هه‌شت كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون.
هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن له پشت ئه‌و ته‌قینه‌وانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.