سهرۆك مهسعود بارزانی، به بۆنهی چل و پێنجهمین ساڵیادی دامهزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی له محهمهدی حاجی مهحمود و سهركردایهتی و ئهندام و لایهنگرانی ئهو پارته دهكات.
دهقی پهیامی پیرۆزبایی سهرۆك بارزانی:
برووسکەی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بۆ سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
برای بەڕێز كاك محەمەد حاجی مەحموود سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
سڵاوێكی گەرم
بەبۆنەی چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و سەركردایەتی و كادر و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
بەڕێزتان و حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان جێگەی تایبەتتان لەناو بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردستان لە قۆناغە جۆراوجۆرەكاندا هەبووە و هیواداریشم ئەو بۆنەیە ببێتە مایەی پێشڤەچوونی زیاتری كاروباری حزبە تێكۆشەرەكەتان و هەروەها پتەوتربوونی پەیوەندی نێوان سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان,
بمێنن بە خێر و خۆشی
مەسعود بارزانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.