Erbil 31°C شەممە 21 ئەیلوول 17:41

له‌ پارێزگای دیاله‌ داعش هێرشی کرده‌ سه‌ر پۆلیسی فیدڕاڵی و کوژراوی لێکه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%


لە ئاکامی پەلامارێکی تیرۆریستانی داعش بۆسەر خاڵێکی ھێزەکانی پۆلیس لە پارێزگای دیالە رۆژھەڵاتی عێراق، یەک پۆلیس کوژرا.

ئەفسەر لە پۆلیسی دیالە، ملازم شەعلان کاملی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە تیرۆریستانی داعش، ھێرشیانکردووەتە سەر خاڵێکی ھێزەکانی پۆلیس لە ناحیەی عەبارە باکووری رۆژھەڵاتی باقووبە سەنتەری پارێزگای دیالە.

ملازم شەعلان کاملی ئاماژەی بەوەیش دا کە لە ئاکامی پەلامارەکەدا، پۆلیسێک کوژراوە.

وێرای ئەوەی کە ھێزە عێراقییەکان داعش-یان لە ناوچەکان شکست پێ ھێناوە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تا ئێستا بەردەوامن لەسەر ھێرشەکانیان بەتایبەت لە ناوچەکانی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.