Erbil 33°C شەممە 21 ئەیلوول 14:04

به‌ ڤیدیۆ.. له‌ حاجی ئۆمەران لە ناو ماسکی گەشتیارێکدا دەست بەسەر 190 دانه‌ حەبی هۆشبه‌ردا گیرا

کوردستان TV
100%

کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: لەبەردەوامی هەوڵەکان بۆ بنبڕکردن و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و رێگری کردن لە بە قاچاخ هاتنی کەرەستەی قەدەغەکراو، بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران لە کاتی پشکنیندا لە چالاکییەکی بێ وێنە دا توانیان هاوولاتییەکی ئێرانی دەستگیر بکەن کە کە لە ناو ماسکی دا ( ١٩٠ ) دانە حەبی قەدەغه کراو شاردبوو و دەیویست داخلی هەرێمی کوردستان بکات.

ڕاشیگه‌یاند: ئەمە یەکەم جارە قاچاغچییەکان ئەم جۆرە شێوازە بە کار بێنن ، بەلام بە شارەزایی و چاوکراوەیی کارمەندانی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئەم جۆرە رێگایەش پوچەل کرایەوە. لە دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە رێکاری پێویست و یاسایی ئەنجام درا.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: بە ناوی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران دەست خۆشی لە بەرپرس و ئەفسەر و کارمەندانی بنکەی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەرەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەکەین کە بەردەوام و بە شەو و رۆژ لە ئەرک دان لە پێناو پاراستنی ئاسایشی کوردستان و سەلامەتی گشتی و سەلامەتی گیانی کوردستانیانی خۆشەویست..

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.