Erbil 13°C شەممە 04 کانوونی دووەم 12:38

 ماوەی سێ هەفتەیە سووتانی دارستانەکانی کالیفۆرنیا بەردەوامە

هەشت کەسیش بێسەروشوێنن
کوردستان TV
100%

لە ویلایەتی کالیفۆرنیا باشووری رۆژئاوای ئەمریکا، گەورەترین ئاگری چەند ساڵی رابردوو کەوتووەتەوە و ماوەی سێ هەفتەیە بەردەوامە.

بەهۆی ئاگرەکەوە بەشێک لە ناوچەکانی نیشتەجێبوونی نزیک ئاگرەکە، چۆڵ کراون.

لە مێژووی کالیفۆرنیادا، ئەمە سێیەم گەورەترین ئاگرە و بە ئاگری "Dixie" ناسێندراوە، بەپێی ئامارەکانیش تا ئێستا هەشت کەس بێسەروشوێنن و گەڕان بەدوای چارەنووسیان درێژەی هەیە.

بەرپرسانی ئەمریکاش باس لەوە دەکەن کە تا ئێستا زیاتر لە هەزار و 800 کیلۆمەتر زەوی سووتاوە و سەدا 21ی ئاگرەکەش کۆنترۆڵ کراوە، بەڵام بەهۆی کەشوهەواوە لە چەند رۆژی داهاتوودا، دەتوانرێت بەشێکی زیاتری ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.

هەر لە میانی ئاگرەکەدا، شارەدێی مێژوویی گرینڤیڵ "Greenville" بەتەواوی سووتا و بووەتە خۆڵەمیش.

تەنها لە ماوەی ئەمساڵدا، زیاتر لە 37 هەزار ئاگر لە ئەمریکا کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە سێ ملیۆن دۆنم زەوی سووتاون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.