نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 8 ى 8 ى 2021 ، لیۆنێل میسی، یاریزانی ئەرژەنتینی و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ، كه خوان لاپۆرتای سه‌رۆك و به‌شێك له یاریزانانی بارسێلۆناو خێزانه‌كه‌ی ئاماده‌یی بوون ، به‌گریانه‌وه رایگه‌یاند: بارسێلۆنا جێده‌هێڵم.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا میسی رایگه‌یاند: بروام نه‌ده‌كرد دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه ریزه‌كانی یانه‌كه‌م جێبهێڵم ، گوتیشی ، ئەمساڵ خۆم و خێزانەکەم چاوەڕێمان دەکرد لێرە بمێنینەوە، ئەوە لە هەموو شتێک گرنگتر بوو ، چونکە یادگارى زۆر و کاتى زۆرم لەگەڵ ئەو یانەیە تێپەڕاندووە و زۆریان پێ بەخشیوم و منیش هەموو شتێکم بەو درێسە بەخشیوە.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: ده‌مه‌وێته له‌داهاتوودا ببم به به‌شێك له‌و یانه‌یه‌دا .
میسی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: كاتی ئه‌وه هاتووه دوای 20 ساڵ ماڵئاوایی له بارسێلۆنا بكه‌م ، من ئه‌مڕۆ ده‌رۆم به‌ڵام له داهاتوودا ده‌گه‌رێمه‌وه بارسێلۆنا ، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ، ئاره‌زووم ده‌كرد له ناو یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌واداراندا ماڵ‌ئاوایم بكردبایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.