هه‌ڵبه‌ته له وه‌رزی گه‌رمادا خواست له‌سه‌ر كڕین و خواردنی شووتی زۆر ده‌بێت،چونكه شووتی خواردنێكی سووكه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده به ئاو‌و ریشاڵ و سوودێكی زۆر به‌جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌به‌خشێ.
له‌مباره‌یه‌وه حاته‌م نه‌جیب، سه‌رۆكی به‌شی سه‌وزه‌و میوه له یه‌كێتی ژووره بازرگانییه‌كانی میسر ده‌ڵێت: پێویسته شووتی به‌بێ زیاده‌رۆیی بخۆریت، چونكه زۆر خواردنی ده‌بێته هۆی سكچوون و تێكدانی كۆئه‌ندامی هه‌رسكردن،بۆیه پێویسته له ژه‌مێكدا دوو پارچه‌ی بچووكی لێ بخۆرێت.
هه‌روه‌ها حاته‌م هۆشداری ده‌داته هاووڵاتیان و ده‌ڵێت: ئه‌و شووتیانه نه‌كڕن كه ڕاسته‌وخو بۆ فرۆشتن له‌به‌ر خۆر داندراون،چونكه به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، شووتییه‌كه له‌ناوه‌وه تێكده‌دات و كاتێك شووتییه‌كه ده‌شكێنی، ده‌بینی پڕبووه له‌ئاوو به‌كه‌ڵكی خواردن ناێیت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.