یانه‌ی مانچسته‌ر ستی به‌فه‌رمی ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی له‌گه‌ل به‌رگریكاری یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤیلا جاگ گریلیش راگه‌یاند.
له‌مباریه‌وه پێگه‌ی فه‌رمی سیتیزێنز بڵاویكرده‌وه جاك گریلیچ به‌پێی بۆندێك كه ماوه‌كه‌ی شه‌ش ساڵه درێسی یانه‌ی مانچسته‌رستی ده‌پۆشێت.
هه‌روه‌ها سیتیزێنز روونیكردۆته‌وه له وه‌رزی رابردوو ئه‌م یاریزانه ئاسێكی به‌رزی له‌گه‌ڵ ئه‌ستۆن ڤیلا پێشكه‌ش كرد‌و بووه جێی بایه‌خی كارگێری یانه‌كه‌یان، له‌به‌رامبه‌ردا جاك گریلیش له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا خۆشحاڵی خۆی به‌هاتنی بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی مانچسته‌رستی راگهیاندو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه سیتیزێنز له‌ماوه‌ی ده سالی رابردوو نازناوی زۆری به‌ده‌ستهێناوه، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌رده‌وام بین له‌به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كان به‌تایبه‌تی نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.
گریلیش جه‌ختیكرده‌وه كه پیب گواردیۆلای راهێنه‌ر رۆلێكی گرنگ و كارای هه‌بووه له به‌ره‌وپێش بردنی یانه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.