سه‌باره‌ت به درێژنه‌كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا، پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌رسیتی له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگه‌یاند كه هه‌موو لایه‌ك چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوون مێسی له بارسێلۆنا بمێنێته‌وه‌و گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی درێژ بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕوویدا كارێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو، گواردیۆلا سوپاس و ستایشی مێسی كرد كه توانی بارسا له ئاستێكه‌وه بباته ئاستێكی به‌رزترو بۆ ماوه‌ی پتر له یه‌ك ده‌یه چێژی به تۆپی پێ به‌خشی.
له‌باره‌ی ده‌نگۆی ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندیكردنی مێسی به ڕیزی مان سیتی، گواردیۆلا ڕوونیكرده‌وه كه ئێستا به هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له واژووكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ مێسی ناكه‌نه‌وه‌و له پلانی تیپه‌كه‌ی نیه ئه‌م ئه‌ستیره‌یه بهێنێته ڕیزه‌كانیه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له ڕۆژانی ڕابردوو گرێبه‌ستێكی گرانبه‌هایان له‌گه‌ڵ جاك گریلیش واژووكردو درێسی ژماره ده‌ی له پێكهاته‌ی سیتیزێنز پێبه‌خشرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.