خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ورده‌كاریه‌كانی هۆكاری درێژنه‌كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی لیۆنێل مێسی ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی خسته‌ڕوو.
لاپۆرتا ڕایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ مێسی گه‌یشتبوونه ڕێككه‌وتن بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه، به‌ڵام باری دارایی بارساو ڕێنماییه‌كانی یه‌كگرتووی لالیگا بوونه ڕێگر له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێككه‌وتنه، له‌به‌رئه‌وه‌ی بڕی مووچه‌ی یاریزانه‌كه له گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌یدا له داهاتی بارسێلۆنا زیاتر بوو، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی یه‌كگرتووی لالیگا ناگونجێت.
لاپۆرتا گوتیشی، گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ مێسی كۆتایی هاتووه‌و ئێستاش ناتوانین گرێبه‌ستی نوێ بكه‌ینه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی واده‌ی ده‌ستپێكردنی خولی ئیسپانیا نزیكه‌و ناتوانین ناوی له پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌مان تۆماربكه‌ین، لاپۆرتا سوپاسی مێسی كرد بۆ هه‌وڵ و ماندووبوونی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌و ئه‌و ده‌ستكه‌وت و نازناوانه‌ی له‌گه‌ڵ بلاوگڕانا به‌ده‌ستی هێناوه.
ئاشكراشی كرد كه بارسا تا هه‌تایه مێسی له‌یاد ناكات، لاپۆرتا ئاشكراشی كرد كه بارسێلۆنا یانه‌یه‌كی پیشه‌گه‌رو خاوه‌ن ئه‌زموونه‌و ده‌توانێت به‌بێ مێسی ئاستی به‌رز پێشكه‌ش بكات و نازناوه‌كان به‌ده‌ست بێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.