Erbil 9°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 19:39

که‌شناسی هه‌رێم: له‌ پارێزگاکانی هه‌ولێر و دهۆک و سلێمانی ئه‌گه‌ری باران بارینی کورت خایه‌ن هه‌یه‌

باران بارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی یه‌كشه‌مه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت:  له‌ ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوودا ، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان نیمچه‌ هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت. 
راشیده‌گه‌ێنێت: له‌ هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی له‌ كاته‌كانی شه‌ودا ، ئه‌گه‌ری باران بارینی كورت خایه‌ن هه‌یه‌ .
 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ىشده‌كات ، كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی  له‌ پارێزگاكان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
 شه‌مه‌ 7-8-2021
هه‌ولێر 44 پله‌ ، دهۆك 41 پله‌ ، سلێمانی 44 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 42 پله‌ ، كه‌ركوك 45 پله‌.
یه‌كشه‌مه‌ 8-8-2021
هه‌ولێر 44 پله‌ ، دهۆك 43 پله‌ ، سلێمانی 44 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 43 پله‌ ، كه‌ركوك 45 پله‌.

 

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.