Erbil 7°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 06:35

وەزارەتی پێشمەرگە وەڵامی پەرلەمانتارێکی رەوتی حیکمە دەداتەوە

کوردستان TV
#7
100%

وەزارەتی پێشمەرگە وەڵامی پەرلەمانتارێکی رەوتی حیکمە دەداتەوە و دەڵێت "سوکایەتیی بە ناوی پێشمەرگە" کردووە و رێکاری یاسایی لە دژی دەگرنەبەر.

ئەمڕۆ ھەینی 6/8/2021، وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیی کەناڵی (inews)دا، کەسێک بەناوی رەحیم عەبوودی، ئەندام لە ڕەوتی حیکمە، سووکایەتی بە ناوی پێشمەرگە دەکات، ئەو کەسە بەو دەربڕینە شۆڤێنییانەی دەیسەلمێنێت، کە یەکێکە لەوانەی مەبەستیان نییە عێراق ئارام بێت و نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان بەیەکەوە بژین و ھێزە ئەمنییە جۆراوجۆرەکانی عێراق پارێزگارییان لێ بکەن".


وەزارەتی پێشمەرگە "بە تووندی سەرکۆنەی" قسەکانی ئەو پەرلەمانتارە و "تەواوی ئەو دید و بۆچوونانە" دەکات کە لە چوارچێوەی "شۆڤێنیەت و خۆفەرزکردندا دەیانەوێت رای گشتی بوروژێنن".
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، هێزی پێشمەرگە بەپێی یاسا و دەستووری عێراقی و لە چوارچێوەی سیستەمی بەرگریی عێراقدا کار دەکات و بەردەوامیش دەبێت.
 
وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت "هەموو لایەکیش لەوە تێدەگەن، کە ئەگەر هێزی پێشمەرگە نەبوایە، ئاسایش و ئارامیی بەشێکی زۆری ناوچەکان تاوەکو ئێستاش لە مەترسیی زیاتردا دەبوون".
 
لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا هاتووە "ئەم لێدوانە و لێدوانی هاوشێوە بە هیچ شێوەیەک خزمەت بە گەلی عێراق و پاراستنی یەکڕیزی ناکات. وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئەرکی خۆی دەزانێت رێکاری یاسایی لە دژی ناوبراو بگرێتەبەر".

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.