Erbil 7°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 21:16

سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى: له‌ ئه‌گه‌رى دواکه‌وتنى بودجه‌ى 2022 بوجه‌ى ئه‌مساڵ کارپێکراو ده‌بێت

کوردستان TV
100%


د. ڤیان سه‌برى، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى دیموكراتی كوردستان له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ، پڕۆژه ‌یاساى بودجه‌، هه‌موو ساڵێ له‌ مانگى حوزه‌یراندا ئاماده ‌ده‌کرێ و، دواتر وه‌زاره‌تى دارایى و پلاندانان ره‌شنووسێک ئاماده‌ ده‌که‌ن و، له‌ مانگى تشرینى یه‌که‌مدا پێشکه‌شى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ده‌که‌ن، بۆیه‌ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌کان و هاتنه‌ سه‌رکارى حکوومه‌تى نوێ، کاریگه‌رى له‌سه‌ر هاتنى پڕۆژه‌ى بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2022 دەبێ.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی  راشیده‌گه‌ێنێت: له‌ ئه‌گه‌رى دواکه‌وتنى پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى 2022ی عێراق بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران، ئه‌وا پڕۆژه‌ى یاساى بوجه‌ى 2021 به ‌هه‌موو مادده‌ و بڕگه‌کانییه‌وه‌ کارپێکراو ده‌بێ، تا ناردنى پڕۆژه‌ یاساى بوجه‌ى ساڵى 2022 بۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنەران و په‌سه‌ندکردنى.

ده‌شڵێت: هه‌ڵبژاردن له‌ کاتى خۆى به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌وه‌ى روونه‌ تا ئێستا حکوومه‌ت و په‌رله‌مان و به‌شێکى زۆرى لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن هه‌ڵبژاردن له ‌کاتى خۆى بکرێت، له‌ گفتوگۆى ستراتیژى عێراقیش که‌ به‌رێوه‌چوو، دووباره‌ جه‌خت له‌م بابه‌ته‌ کرایه‌وه، بۆیه‌ هه‌موو ئاماژه‌کان بۆ ئه‌وه‌ن هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ى خۆى که‌ دیاریکراوه‌، به‌ڕێوه‌ بچێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.