عشق و خۆشه‌ویستی راسته‌قینه ،هیچ له‌مپه‌رێك ناناسێت ،كورێكی سه‌نیگالی له پێناو خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، خۆی ده‌كات به كچ و جل وبه‌رگی كچانه له‌به‌ر ده‌كات و له‌بری ئه‌و ده‌چێته هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌ی قۆناغی ئاماده‌یی .
ئه‌و كوڕه‌ی ئه‌م كاره‌ی كردوه خۆی قوتابی زانكۆیه، بۆئه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له‌تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌زاری له بابه‌تی ئینگلیزی دوا قۆناغی ئاماده‌یی ده‌ربچێت ،رووخساری خۆی وه‌كو ئافره‌ت لێده‌كات و جل وبه‌رگی كچانه له‌به‌ر ده‌كات.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی بووه هۆی ئاشكراكردنی ئه‌و فێڵه‌ی كوڕه، جل و به‌رگه‌كه و ماسك و ماكیاژه‌كه‌ی بوو ،كه بووه ماییه‌ی سه‌رنج و گومانی مامۆستایان و چاودێرانی هۆڵ .
دیاره خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كوڕه‌كه ، له بابه‌تی ئینگلیزی ئاستی وه‌ك پێویست نه‌بووه بۆیه ئه‌م كاره‌یان كردوه ئێستا هه‌ردوو كیان به‌فرمانی دادوه‌ر له زیندان دان و چاوه‌ڕێی دادگای كردنن.
ئا- كامران
ژێده‌ر- العین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.