Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:52

بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی ھەولێر:  ھەرسێ پڕۆژەی ئاوی ئیفراز دەستیان بەکار کردەوە

کوردستان TV
100%

زەردەشت عەبدولخالق، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی ھەولێر رایده‌گه‌ێنێت: بەھۆی شێلووبوونی ئاوی زێی گەورە، ھەرسێ پڕۆژی ئاوی ئیفرازەکان بە ناچاری گیرانەوە، بەڵام لە ماوەیەکی کەمدا توانرا کێشەکە چارەسەر بکرێت و دووبارە ئیفرازەکان دەستیان بەکار کردەوە، ھەروەھا ئاو بۆ گەڕەکەکانی ھەولێر بەردرایەوە.
بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی ھەولێر ئەوەشی خستە ڕوو، کە ئاو بۆ زۆربەی گەڕەکەکان گەڕاوەتەوە و ئەوانەشی ئاویان نایەت، ئاویان پێدەگاتەوە.
لە ھەرسێ پڕۆژەی ئاوی ئیفراز رۆژانی ئاساییدا، 200 ھەزار مەترسێجا ئاو بەرھەم ‌دەھێنێ، کە دەکاتە 200 ملیۆن لیتر ئاو.
شەوی 2 لەسەر 3ی 8ی 2021،  له‌ راگه‌یاندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ھەولێر بڵاوی کردەوە: بەھۆی بارانبارینێکی زۆر کە لە سەرووی شاری ھەولێر باریوە و دەکەوێتە سەر زێی گەورە، ئاوەکە شێلوو دەبێت و دەبێتە ھۆی گرتنەوەی ئیفراز 1 و 2 و 3.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.