Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:31

ڤیدیۆ .. ژنێک چه‌ند جارێک هه‌وڵی کوشتنی هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌دات

کوردستان TV
100%


زۆر جار كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌تایبه‌تیش ، له‌ نێوان ژن و مێرد رووده‌دات ، هه‌ندێك له‌و كێشانه‌ به‌ زمانی گفتۆگۆ چاره‌سه‌ر ده‌بێت ،زۆر به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێكیاشیان به‌ لێكجیابوونه‌وه‌ كۆتایی ده‌ێت.
 زۆر جاریش له‌ بری چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌نێوان ژن ومێرد دا ، رووداوی نه‌خوازراوی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ ، به‌جۆرێك ده‌گاته‌ كوشتن .
له‌م رۆژانه‌دا ژنێكی ئه‌مریكی، بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ كۆڵ بێته‌وه‌ چه‌ندین جار هاوڵی دا له‌رێگه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی به‌سه‌ریدا بڕوات، هه‌روه‌كو له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌دا دیاره‌ ،كه‌ له‌رێگه‌ی كامیره‌كانی چاودێری گیراوه‌، زیاتر له‌ دوو جار ژنه‌كه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ده‌دات ، به‌ئۆمۆبیله‌كه‌ی به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی بكه‌وێت، به‌ڵام پیاوه‌كه‌ هه‌موو جارێك خۆی رزگارده‌كات. 
ئا- كامران
ژێده‌ر- ئافاق

كوردستان TV

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.