Erbil 5°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 04:33

له‌ ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ لاشا تالاخادزه‌ی جۆرجی ڕیکۆردی پێوانه‌یی جیهانی و ئۆلۆمپی له‌ یاری به‌رزکردنه‌وه‌ی قورسایی شکاند  

کوردستان TV
100%

له‌ یاریه‌كانی ئۆلۆمپیادی تۆكیۆ و له‌ ركابه‌ریه‌كانی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی بۆ پیاوان، یاریزانی جۆرجی لاشا تالاخادزه‌ له‌ كێشی سه‌رووی سه‌دونۆ كیلۆگرام میدالیا‌ی زێڕی به‌ده‌ستهێنا.

تالاخادزه‌ ڕیكۆردی پێوانه‌یی له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی ئۆلۆمپیادی تۆكیۆ تۆماركرد كه‌ توانی به‌ كۆی خه‌تف و نه‌تر قورسایی چوارسه‌دو هه‌شتاوهه‌شت كیلۆگرام به‌رزبكاته‌وه‌و ڕیكۆردی جیهانی و ئۆلۆمپی شكاند كه‌ به‌ناوی عه‌لی داودی ئێرانی به‌ چوارسه‌دو چلویه‌ك كیلۆگرام تۆماركرابوو.

هه‌ر له ‌ركابه‌ریيه‌كانی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی، یاریزانی سوری موعه‌ن ئه‌سعه‌د توانی ملوانكه‌ی برۆنز بۆ ولاته‌كه‌ی به‌ده‌ست بێنێت، موعه‌نی ته‌مه‌ن بیستوحه‌وت ساڵ توانی كۆی خه‌تف و نه‌تری چوارسه‌دو بیستو چوار كیلۆ گرام تۆمار بكات، به‌مه‌ش بووه‌ خاوه‌ن پله‌ی سێیه‌م و ملوانكه‌ی برۆنزی به‌ده‌ستهێنا.    

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.