ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5-8-2021 ، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رکۆماری تازه‌ی ئێران ئیبراهیم ڕه‌ئیسی-دا، به سه‌رۆکایه‌تیی شاندێک و به سه‌ردانێکی فه‌رمی ده‌گاته تارانی پایته‌ختی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
شاندی یاوه‌ری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ریه‌ک له به‌ڕێزان سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان و وه‌زیری کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی پێکدێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.