Erbil 5°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 04:47

هه‌رێمی کوردستان و ئیماڕات  یاداشتێکی لێکتێگه‌یشتن  له‌ پێناو فراوانکردنی په‌یوه‌ندییەئابوورییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا واژوو ده‌که‌ن

کوردستان TV
100%

 

 

 

 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: شاندێكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و یه‌كێتی هه‌نارده‌ و ناردنكاران سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌شازی  ئیماراتیان كرد.

له‌ راگه‌یاندراوی ده‌سته‌كه‌دا هاتووه‌: شاندەکەی هەرێم لەو سەردانەدا پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەبەرهێنان و بازرگانی بۆ لایەنی میوانداریکەر خستەڕوو، لەو میانەدا هەلەکانی وەبەرهێنانیان لە کەرتەكانی پیشەسازی و کشتوكاڵ و گەشتیاری بۆ وەبەرهێنەران و سەرمایەدارانی ئیماراتی خرایەڕوو.

راشیده‌گه‌یه‌نن: لەبەرامبەریشدا وەبەرهێنەرانی ئیماراتی ئامادەیی خۆیان دەربڕی کە لە هەرێمی کوردستان پڕۆژەی وەبەرهێنان ئەنجام بدەن.

 له‌ كۆتاییدا ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نن: هه‌ر له‌و  سەردانەدا یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لەنێوان یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان لقی هەولێرو ژووری بازرگانی و پیشەسازی فوجێرە، لەپێناو فراوانکردنی پەیوەندییە ئابورییەکانی هەردوولا واژووکرا.

 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.