ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق هەلی دامەزراندن بە گرێبەست بۆ ئەو كەسانە ڕادەگەیەنێت، كە پێشتر لەگەڵ كۆمسیۆن كاریان كردووە.
ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردهوه ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی هەولێر داوا لەو کەسانە دەکات، کە پێشتر گرێبەستیان لەگەڵ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان هەبووە و کاریانکردووە لە ناوەندەکانی تۆمارکردن و ئۆفیسی پارێزگادا، لەئێستا ئارەزوومەندن دووبارە گرێبەستبکەن بۆ کارکردن لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە ناوەندەکانی تۆمارکردن، با سەردانی ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی هەولێر (لیژنەی تایبەتمەند) بکەن لە ماوەیەکدا کە لە (72) کاتژمێر تێپەڕنەکات و لەگەڵ خۆیاندا بەڵگەنامە پێویستەکان بێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.