Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 00:32

وەزیری ئەوقاف: لەژێر سێبەری سەرۆک بارزانی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە کوردستان نەخشێندراوە

کوردستان TV
#7
100%

له‌ سعودیە دیداری مەرجەعیەتەکانی عێراقی بەبەشداری سەرجەم پێکھاتەکانی عێراق بەرێوەدەچێت و شاندێكی ھەرێمی کوردستانیش به‌شداره‌.

ئه‌مرۆ چوارشەممە  4⁄ 8⁄ 2021 لەشاری مەککەی پیرۆز  (دیداری مەرجەعیەتەکانی عێراقی )  بەرێوەدەچێت، دیدارەکە لەلایەن رابیتەی جیھانی ئیسلامی ئەنجام دەدرێت و چەندین بەرپرس و کەسایەتی باڵاى ئایینی لە عەرەبستانی سعودیەو عێراق بەشداری تێدا دەکەن، شاندێكی ھەرێمی کوردستانیش لەوەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامى كوردستان لەدیداری مەرجەعیەتەکانی عێراق بەشداریان كردووە.

د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیش لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بە پێشكەشكردنى وتارێک بەشدارى دیدارەكە كرد جەخت لەھەوڵەكانى حکومەتی ھەرێمی کوردستانی کردەوە لەپێشوازی پێشەکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ لێ قەوماوانی ھەموو پێکھاتە جیاوازەکان، ھەر کاتێکیش پێویست بووبێت ئەوا ھەرێم سەرەرای سنوورداری توانایی، بەڵام دەستی ھاوکاری بۆ ھەموو عێراقیەکان درێژ کردووە، چونکە پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە کوردستاندا وەک نمونەیەیەك جوان لە سەر ئاستى ناوچەكە نەخشێندراوە، ئەمەش لەژێر سێبەری سەرۆک مەسعود بارزانی  کەبووەتە پارێزەری مافی ھەموو پێکھاتەکان، دواتر ھیوای خواست راسپاردەکانی ئەم دیدارە ببێتە مایەی سوود بۆ ھەموو پێکھاتەکانی عێراق و گیانی پێکەوەیی بەھێز بکات .

ھەر لەدیدارەکەدا د.  عبداللە وەیسی  سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی  بەوتەیەک بەشداری کرد تیایدا روناکی خستە پێکەوەیی و ئازادی ئاینەکان و تەبایی خۆشەویستی نێوان ھەموو ئایین و پێکھاتەکان دواتر تیشکی خستە سەر بەرەو پێش بردنی خوێندنی ئیسلامی برەو دان بەم بوارە، ھەروەھا بەگرنگ بینینی پەیوەندی بەھێزی کوردستان و سعودیە کە  مێژوویەكى دێرینى ھەیە وێرای جەخت کردنەوە لەھاوکاری پێکھاتەکانی عێراق و گواستنەوەی ئەزموونی ھەرێم بۆ ناوچەکانی تری عێراق.

كوردستان TV

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.