Erbil 15°C شەممە 28 کانونی یەکەم 14:19

کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین لە پارێزگای هەڵەبجە کرایەوە

کوردستان TV
#7
100%

لە مەڕاسیمێکدا کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین لە پارێزگای هەڵەبجە کرایەوە.

بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەڵەبجە و جێگری پارێزگار و قائیمقامی هەڵەبجە و بەڕێوبەرە گشتیەکانی هەڵەبجە و ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی Iom لە مەڕاسیمێکدا کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی چارەسەرکردنی بریندارانی چەکی کیمیاوی کرایەوە.

لەدەستپێکی مەڕاسیمەکەدا د.ئازاد مستەفا قادر بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایگەیاند: مایەی خۆشحاڵیمانە ئەمڕۆ کە کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی چارەسەرکردنی بریندارانی چەکی کیمیاوی دەکرێتەوە، زۆر سوپاس بۆ ئاژانسی نەتەوەیەگرتووەکان بۆ کۆچ  دابینکراوە و لە ڕابردووشدا لە ئامێری هەناسەدان بۆ نەخۆشخانەی وەفا و سەنتەری دڵ هاوکارو پشتیوانمان بوون .

گوتیشی دەخوازین سەرجەم ئاژانس و ڕێکخراوەکانی دیکەش بەدەم نەخۆشخانەکەوە بێن کە ئێمە لەبەر پێویستی نەخۆشان و بریندارانی چەکی کیمیاوی پێشوەختە پێش وەرگرتن کردمانەوە و هەموو هەوڵەکانمان بۆ ئەوەیە دانەخرێت و خزمەتی بریندارانی چەکی کیماوی هەڵەبجە  پارێزگاکانی دیکە بکرێت.

دواتر ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لە رایگه‌یاند: سوپاسی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی کردوو ئاماژەی بەوەکرد لە ڕابردوودا هاوکارو پشتیوانمان بوون لە سێکتەرە جیاوازەکان و خەڵکی ئاوارە و خانەخوێی هەڵەبجە .

لەکۆتایدا سوپاس و پێزانی هەریەک لە پارێزگاری هەڵەبجە و بەڕێوبەری گشتی و فەرمانگەی هەماهەنگی قەیرانەکان  بەخشرایە ڕێکخراوی کۆچ
بەڕێوبەرایەتیمان داوا لە هەموو خێرخوازان دەکات هاوکارمانبن لە دابینکردنی ئامێری بینای سەنتەری دڵ کە ئێستا بە سوپاسەوە لەلایەن کۆچەوە تەواو کراوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.