Erbil 14°C شەممە 28 کانونی یەکەم 15:04

وه‌زیرى پلاندانان: داتا و زانیارییه‌کانى ده‌سته‌ى ئامار کۆڵه‌که‌ى پێشخستن و بوژاندنه‌وه‌ى هه‌رێمی کوردستانه‌

کوردستان TV
100%


 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 4-8-2021 د.دارا ڕه‌شید وه‌زیرى پلاندانان  له‌دیوانى وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و به‌رێوه‌به‌رى ئامارى پارێزگاكان و یه‌كه‌ى ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانى هه‌رێم كۆبووه‌.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ گفتوگۆ له‌باره‌ى كارو ئه‌ركه‌كانى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم كرا و ڕۆڵى ئه‌و ده‌سته‌یه‌ له‌پێشخستن و بوژاندنه‌وه‌ى سێكته‌ره‌ جیاجیاكانى هه‌رێم به‌رز نرخێندرا به‌تایبه‌ت له‌ ئه‌نجامدانى ڕوپێو و سه‌رژمێرى و دیارى كردنى داتا و زانیاره‌كان بۆ حكومه‌تى هه‌رێم.
له‌به‌شێكى ترى كۆبونه‌وه‌كه‌ تاوتوێى دارشتنى پلان و ستراتیژى ده‌سته‌ى ئاماركرا بۆ ئه‌نجامدان و دیارى كردنى داتا و زانیارى دروست له‌بواره‌ جیاجیاكان، له‌و پێناوه‌ش وه‌زیرى پلاندانان داواى لێكردن به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر كارى به‌یه‌كه‌وه‌ى و سه‌رخستنى پلان و ڕوئیایى وه‌زاره‌تى پلاندانان و به‌رێوه‌بردنى روپێوه‌كان له‌سه‌ر ئاسته‌ جیاجیاكان و ده‌رخستنى نیشانده‌ره‌ دیاره‌كان بۆ به‌رچاو ڕونى لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان.
له‌به‌شێكى ترى كۆبونه‌وه‌كه‌ ئاماده‌بوان ئاماژه‌یان به‌ گرفت و پێداویستیه‌كانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى ئاماركرده‌وه‌ و له‌به‌رامبه‌ردا د.دارا ڕه‌شید دووپاتى چاره‌سه‌ر و به‌دواداچونى پێویستى بۆكردن به‌ئامانجى باشتر ڕاى كردنى كاره‌كانى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.