د.ئاسۆ حەوێزی ، گوتهبێژی وهزارهتی تهندروستی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، رایدهگهێنێت: هەرێمى کوردستان لەبەردەم مەترسییدایە و رۆژانە ئامارەکانى توشبوونى هاووڵاتیان بە پەتاى کۆرۆنا لە زیادبووندایە، چونکە هاووڵاتیان گوێ بە رێنماییەکانى خۆپارێزى نادەن و خۆیان ناپارێزن، بۆیە ئەگەر دۆخەکە بەمشێوەیە بەردەوام بێت و رۆژانە ژمارەى توشبووان لە زیادبوونى بەردەوام دەبێ.
راشیدهگهێنێت: بەپێى ئامارەکانى وەزارەت 25%ى ئەو هاووڵاتیانەى رۆژانە پشکنینى کۆڕۆنا ئەنجام دەدەن، دواى دەرچوونى ئەنجامەکەى دەردەکەوێت کە تووشى پەتاى کۆڕۆنا بوونە، ئەمەش مەترسییەکى جددییە و پێویستە هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن.
د. ئاسۆ حهوێزی دهشڵێت: بەپێى دەرئەنجامى پشکنینەکان دەرکەوتووە کە دۆخى هەرێمى کوردستان لەبەردەم مەترسیدایە و ئێمە لە هێڵى سوور نزیک بووینەتەوە،بە مەبەستى زووتر پێدانى ڤاکسین بە هاووڵاتیانیش، ئێستا رۆژانە لە 120 ناوەند و بنکەى تەندروستى رۆژانە ڤاکسینەکە بە هاووڵاتیان دەردێت.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی: 25%ى ئەوانەى پشکنین ئەنجام دەدەن دەردەکەوێ تووشی کۆڕۆنابوونه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.