Erbil 15°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 22:34

پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیرکردنی 2 تۆمه‌تباری راگه‌یاند

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ چوارشەممە 4 ى 8 ى 2021 ،  بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی  له‌ راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌: دوای كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێری و بەدواداچونی ورد و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ بەهاوكارى هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوا، توانرا شەوی ڕابردوو دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن.
 راشیده‌گه‌یه‌نن: لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستگیرا بەسەر بڕێک دراوی بیانی ساختەدا كە تۆمەتباران بەنیازبون ساغی بكەنەوە.
 پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: لە ئێستادا هەردو تۆمەتبار ( ب، ع، ع – ع، س، ع) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 281 لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.