Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 12:45

بە بڕیارێک قایمقامیەتی هەولێر 3 پاڵاوگەی داخست

کوردستان TV
100%


 لە ڕاگەیەندراوێکدا قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر بڵاویکردەوە،  لەدرێژەی هەڵمەتی به‌دواداچوونی پاڵاوگە نا یاساییەکان لەلایەن قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر، بە ھەماھەنگی لەگەڵ فەرمانگەی ژینگه‌ی ھەولێر، لە بەر نەبوونی ڕێنماییەکان و پیسکردنی ژینگە و بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە بۆنە ناخۆشەی دانیشتوانی شاری هەولێری هەراسان کردبوو 3 پاڵاوگەی نایاسایی لەسەر رێگای ھەولێر - گوێڕ داخران.
لە ڕاگەیەندراوەکەی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر هاتووه‌: لێرەوە رایدەگەیەنین ئەم ھەڵمەتە بەردەوام دەبێت، ھەر پاڵاوگەیەک بەدەر لەرێنماییەکان کار بکات دادەخرێت و رێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.