وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی حکومەتی ھەرێم بەردەوامە لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی، لەو چوارچێوەیەدا کارەکانی قیرتاوکردنی چینی سێرفس بە قیری مۆدیفایکراو (surface course) لە پڕۆژەی رێگای دوسایدی دوکان-چوارقورنە/ قۆناغی یەکەم دەستی پێکرد.
له راگهیاندراوێكدا، وهزارهتی ئاوهدانكردنهوه و نیشتهجێكردنی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: بۆ یەکەمجار لە سنوری پارێزگای سلێمانی پڕۆسەی تێکەڵکردنی (کراتۆن +قیری شل) لە کارگەی قیرو بە ئامێری تایبەت بە تێکەڵکردن بە باشی و بە باشترین کوالێتی لە چینی سێرفس بەکاربهێنرێت.
راشیدهگهیهنن: پڕۆژەی دوسایدی دوکان-چوارقوڕنە قۆناغی یەکەم، پێکھاتوە لە دروستکردنی رێگایەکی دوساید بەدرێژی (١٨,٥)کم بەھەمو پێداویستییەکانییەوە، بودجەی ئەم قۆناغە نزیکەی (٥٢)ملیار دینارە.
له بهشێكی دیكهی راگهیاندراوهكهی وهزارهتدا هاتووه: ئەم قۆناغەی پڕۆژەکە لەئێستادا ڕێژەی زیاتر (٩٠)ی کارەکانی تەواو بوەو بڕیارە لەداھاتویەکی نزیکدا سەرجەم بڕگەکانی تەواو بکرێت و بخرێتە خزمەتی ھاوڵاتیانەوە.
وهزارهتی ئاوهدانکردنهوه: کاری قیرتاوکردن له پڕۆژهی رێگای دوسایدی دوکان - چوارقوڕنه بهردهوامه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.