Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 14:51

جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم و جێگری کونسوڵی ئوردن ھەماھەنگی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییه‌کانى نێوان ھەرێم و ئوردنیان تاوتوێکرد

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ سێشەممە 2021/8/3  شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی ھەرێمى كوردستان، به‌ مه‌به‌ستى ماڵئاوایى پێشوازی لە عەبدولڕەحمان حەسەن جێگری کونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.
له‌ دیدارێكدا جێگری سەرۆک ماڵئاوایی لە بەڕێزیان کرد و بۆ خزمەتی لە ھەرێمی کوردستانی وەک جێگری کونسوڵی گشتی شانشینی ئوردن سوپاسى كرد، لە کار و ئەرکی نوێشیدا ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست. لای خۆیەوە بەڕێزیان سوپاس و پێزانینی خۆی و وڵاته‌كه‌ی بۆ  جێگری سەرۆک دەربڕی.
تاوتوێكردنى دۆخی ئێستای ھەرێمی کوردستان و عیراق، ھەماھەنگی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییه‌كانى ھەرێمی کوردستان و ئوردن، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.