Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 15:23

ئەمریکا بۆ ئێزدییەکان: شانبەشانی یەکتر دەوەستین بۆ دڵنییادان کە کاری دڕندانەی لەم جۆرە ھەرگیز دووبارە نەبێتەوە

کوردستان TV
100%

لە یادی حەوت ساڵەی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکاندا، کۆنسولی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر، رۆبەرت پالەدینۆ سەردانی پەرستگای لالشی کرد و چاویکەوت بە میری ئێزدییان میر حازم و رابەرانی ئێزدی لە عێراق و کوردستان، بۆ دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشی خۆی لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ئێزدییان کە لەلایەن رێکخراوی داعشەوە ئەنجامدرا.

رۆبەرت پالەدینۆ لە وتەیەکدا لە سەردانەکەیدا رایگەیاند ئەمڕۆ ئێمە رێز لە یادی ئەوانە دەگرین کە کوژراون و دووبارە جەخت لە پابەندبوونی خۆمان دەکەینەوە بۆ ھاوکاریکردنی ئەوانەی کە بەر کاریگەری ئەو کۆمەڵکوژییە کەوتوون.

گوتیشی: شانبەشانی یەکتر دەوەستین وەکو نموونەییەکی خۆڕاگر و ھاوکار بۆ دڵنییادان کە کاری دڕندانەی لەم جۆرە ھەرگیز دووبارەنەبێتەوە.

کۆنسولی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر لە سەردانەکەیدا بۆ لالش کاری نۆژەنکردنەوەی پەرستگاکەی بەسەرکردەوە و رایگەیاند: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا شانازی دەکات بە دابینکردنی پاڵپشتی دارایی بۆ نۆژەنکردنەوەی پەرستگای پیرۆزی ئێزدییان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.