کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبا رایگهیاند: لە کابینەی نۆیەمدا 1200 تا 1300 مێگاوات کارەبا زیاد کراوە.
راشیدهگهێنێت:رۆژانە ژمارەی هاوبەشانی کارەبا بەرز دەبێتەوە و لە ساڵی 2017 تا ئێستا 200 هەزار هاوبەش زیاد بووە و لە 1.500 ملیۆن هاوبەش گەیشتووەتە 1.700 ملیۆن هاوبەش.
له بارهی چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشە کوژانەوەی پێوەری زیرەک ، کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبا رایدهگهێنێت:
- ئەگەر هاوبەشی کارەبا زیاتر لە 40 ئەمپێر کارەبا بەکار بێنێت، پێوەرەکەی بۆ ماوەی 45 چرکە دەکوژێتەوە و پاش 150 چرکە دادەگرسێتەوە.
- ئەگەر هاوبەشی کارەبا، بڕی بەکارهێنانی کارەباکەی کەم نەکردەوە، پرۆسەی کوژانەوەی پێوەرەکەی پێنج جار دووبارە دەبێتەوە و دواتر بۆ ماوەی 20 خولەک دەکوژێتەوە، کە پێشتر 45 خوکەک بوو.
- ئەگەر هەر هاوبەشێک پێوەرەکەی پێ نەبووە، تەنیا پێویستە پەیوەندی بە Call Center بکات و ژمارەی سندووقەکەی پێی بدات، راستەوخۆ پێوەرەکەی پێ دەکرێتەوە.
ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: پرۆژەی پێوەری زیرەک هێشتا تەواو نەبوو و دەتوانێ کۆتایی بە فیڕۆدانی کارەبا بێنێت کە %40 کارەبای هەرێم لە رێگای گواستنەوەوە بە فیڕۆ دەچێت.
کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبا دهشڵێت: بۆ دانەوەی قەرزی کارەبا چەند پێشنیارێک کراون کە یەکێک لەوان پێشنیاری ئەنجومەنی پارێزگاکانە. پێشنیارێکی دیکەش قیستی درێژخایەنە. بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێکی فەرمی لەبارەی قەرزەکانەوە نەدراوە.
له كۆتاییدا ناوبراو رایدهگهێنێت: ئەو هاوبەشانەی کارەبا کە کرێی کارەبا قەرزدارن، دەتوانن بە سەردانکردنی فەرمانگەکانی کارەبا قەرزەکانیان بە قیست بدەنەوە و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی کارەبا دەسەڵاتیان هەیە قەرزەکانی هاوبەشانی کارەبا بکەنە 12 قیست.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.