سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌وانیه‌كانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد كه لیۆنێل مێسی ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا له سه‌روبه‌ندی درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی دایه له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی.
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی بڵاوی كرده‌وه كه له چه‌ند كاتژمێری ڕابردوودا، مێسی و به‌رپرسانی بارسا له‌سه‌ر ته‌واوی به‌نده‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه ڕێككه‌وتوون و مێسی ڕازی بووه گرێبه‌ستی تا ساڵی دووهه‌زاروبیست وشه‌ش درێژبكاته‌وه‌و په‌نجا له سه‌دی مووچه‌كه‌شی كه‌م بكاته‌وه.
هه‌ر به پێی سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی ئیسپانیا، تاكه هه‌نگاوی كۆتایی به‌رپرسانی بارسێلۆنا بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه، ڕێككهوتنیانه له‌گه‌ڵ یاریزانانی دیكه تا ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه ڕازی بن مووچه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه، ڕۆژنامه‌ی سپۆرت ڕوونیشیكرده‌وه كه چاوڕوان ده‌كرێت له ڕۆژانی داهاتوو مێسی به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ تیپه كاتالۆنیه‌كه درێژبكاته‌وه .
ڕۆژنامه‌ی سپۆرت: چاوڕوان ده‌کرێت له ڕۆژانی داهاتوودا مێسی گرێبه‌سته‌که‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا درێژ بکاته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.