میدیا ناوخۆییه‌كانی عێراق بڵاویان كرده‌وه: دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له‌گوندی ئه‌سفه‌ر له ناحیه‌ی ره‌شاد له پارێزگای كه‌ركوك، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس له‌ناوچه‌كه‌دا.
میدیاكانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نن: به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی داعشه‌وه پێكدادان له‌نێوان هه‌ردوو هێزدا دروست بووه ، به‌هۆیه‌وه 2 پۆلیس كوژراون و دووی دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن: له‌و شه‌ڕه‌دا چەکدارێکی داعش کوژراوه و یەکێکی دیکەش بریندار بووه.
وه‌رگێڕان و دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.