ئه‌مڕۆ سێشهمه 3 ى 8 ى 2021 ، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: پڕۆژه‌ی كاره‌بای (132KV) ی وێستگه‌ی سۆران له ئێستادا، به‌ڕێژه‌ی 76 ته‌واو بووه و كاركردنیش تێیدا به‌رده‌وامه.
وه‌زاره‌ت راشیدهگهێنێت: بریارە تا کۆتایی ساڵ پرۆژەکە بکەوێتە بواری خزمەتکردن کە سودێکی زۆری بۆ سنوری ناوچەی سۆران دەبێت.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: پڕۆژه‌ی هێڵی (132KV) وێستگەی سۆران، له سێ به‌ش پێك هاتووه، به‌م شێوه‌یه:
• فراوانکردنی وێستگەی 132KV
• راکێشانی هێلێکی نوێی 132KV بۆ وێستگەی سۆران بەدرێژایی (16 کم)
• گۆڕینی تەلی 132KV لە نێوان وێستگەی شەقلاوە و وێستگەی سۆران بە درێژایی (37 کم).
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.