ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 2 ى 8 ی 2021 ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌رین بڵاویكرده‌وه: دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوو لە ناحیەی ژاراوە سەر بەقەزای پشدەر (قەڵادزێ) 3 کەسی دەمامکدار هێرشیان کردە سەر گەنجێک و بە چەقۆ برینداریان کرد تۆمەتبارەکان ڕایانکرد بۆ شوێنێکی نادیار.
راشیدهگهیهنن: پاش ئەوەی دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوە و دادوەر بڕیاریدا بەدەستگیرکردنی تۆمەتباران، دوای بەدەستهێنانی زانیاری و ئاشکراکردنی ناسنامە و شوێنی مانەوەیان هەرسێک تۆمەتبارەکە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر دەستگیرکران، باری تەندروستی بریندارەکە جێگیرە.
پۆلیسی راپه‌ڕین: 3 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر کران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.