Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:13

ئێران رەتیده‌کاته‌وه‌ هێرشی کردبێته‌ سەر کەشتییەکی ئیسرائیلی

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەعید خەتیبزادە لەڕێی ڤیدیۆکۆنفڕانسەوە وەڵامی ئەو بانگەشانەی دایەوە کە باس لەوە دەکەن، ئێران پەیوەندی بەو هێرشەوە هەبووە کە لە زەریای هیندی کرایە سەر کەشتییەکی ئیسرائیلی.

لەو بارەیەوە سەعید خەتیبزادە رایگەیاند "پێویستە ئيسرائيل واز لەو پڕوپاگەندانەی بهێنێت کە باس لەوە دەکەن، ئێران دەستی لە هێرشەکەدا هەبووە، ئێمە ئیدانەی ئەم جۆرە روونکردنەوانە دەکەین. ئیسرائیل چووبێتە هەر شوێنێک ناسەقامگیری و تیرۆری لەگەڵ خۆی بردووە".

رۆژی 30ی تەمووزی رابردوو لە زەریای هیندی هێرش کرایە سەر کەشتییەکی ئیسرائیلی کە لە تەنزانیا-وە بەرەو ئیمارات بەڕێکەوتبوو و لە ئەنجامی هێرشەکەدا، دوو کارمەندی سەر کەشتییەکە گیانیان لەدەستدا.

دەربارەی هێرشەکەش وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، یائیر لاپید بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئێران لەپشت هێرشەکەوە بووە و گوتی: "ئێران تەنها کێشە نییە بۆ ئیسرائیل، بەڵکو تیرۆرێکە کە زیان بە هەموومان دەگەینێت و سەرچاوەی ناسەقامگیری و وێرانکارییە".

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.