Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:31

به‌دابه‌شکردنی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ کۆتایی به‌ دابه‌شکردنی مووچه‌ی مانگی حه‌وت دێت

کوردستان TV
100%


دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 7 ى ئه‌مساڵ به‌رده‌وامه‌ و وه‌زاره‌تی دارایی  و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌ێنێت: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 1 ى 8 ى 2021 ،  مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی : كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، رۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن  دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی راشیده‌گه‌ێنێت، هه‌ر ئه‌مڕۆ مووچه‌ی  سەرۆكایەتی هەرێم، پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران، خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: سبه‌ی دووشه‌مه‌ 2 ى 8 ى 2021 ، مووچه‌ی خانەنشینی شارستانی دابه‌شده‌كرێت .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.