كۆرۆنا به جۆره گۆڕاوه‌كه‌ی كه به ده‌ڵتا ناسراوه جارێكی دیكه له چین سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه ئه‌و وڵاته‌ی كه بۆ یه‌كه‌مجار ڤایرۆسی كۆرۆنا لێی سه‌ریهه‌ڵدا.
كۆمسیۆنی ته‌ندروستی نیشتیمانی چین رایگه‌یاند: له پارێزگاكانی فوجیان و شاره‌وانی چینگنگ جۆری ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو كه به ده‌ڵتا پله‌س ناسراوه بڵاوبووه‌ته‌وه جگه له‌وه‌ش پێشتر له په‌ككین و چوار پارێزگای دیكه‌ش حاڵه‌تی تووشبوون به‌وجۆره نوێیه تۆماركراون.
به گووته‌ی به‌رپرسانی ته‌ندروستی چین كۆی گشتی تووشبووانی جۆری نوێی كۆرۆنا له‌و وڵاته گه‌یشتووه‌ته په‌نجا و پێنج حاڵه‌ت، هاوکات دەسەڵاتدارانی شاری نانگ فەرمانیاندا بە داخستنی هەموو شوێنە گەشتیاری و کلتورییەکان، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەى ڕێژەی توشبووان.
لە لایەکی دیكه‌وه، دەسەڵاتداران لە پارێزگای جیانگسو کەرەنتینەیان بەسەر دانیشتووی پارێزگادا سەپاند کە دانیشتوانەکەى پتر له نۆ ملیۆن كه‌سه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.