به مه‌به‌ستی پێدانی زۆرترین ڕێژه‌ی ڤاكسین به هاووڵاتییان وەزارەتی تەندروستی عێراق بڕیاریدا بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسین تا کاتژمێر هه‌شتی شەو کراوەبن، هاوكات رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ش بنكه‌كانی پێدانی ڤاكسین به كراوه‌یی ده‌مێننه‌وه.
هەیسەم عوبەیدی، بەڕێوەبەری پاڵپشتی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، بە رۆژنامەی سەباحی نیمچه فەرمی راگەیاندووه وەک هەنگاوێک بۆ ئەوەی زۆرترین کەس بتوانن ڤاکسینی دژە کۆرۆنا وەربگرن، بڕیاردراوە بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسین، تاوەکو کاتژمێر هه‌شتی ئێوارە کراوە بن، بە رۆژانی هەینی و شەممەشەوە.
عوبەیدی روونیشی کردەوە، هەفتانە چوارسه‌د بۆ شه‌شسه‌د هەزار ژەمە ڤاکسین دەگاتە عێراق، وه‌رگرتنی ڤاكسینیشی بە تاکە هۆکار زانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا كه له ئێستادا ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه له عێرا به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه.
وەزارەتی تەندروستی عێراق له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌باره‌ى ئه‌و ڤاكسینانه‌ى له‌عێراق به‌كارده‌هێنرێن بڵاوده‌كاته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه سەرجەم ئەو ڤاکسینانەی لەعێراق بەکاردەهێنرێن کاراو سەلامەتن و لەکۆمپانیای جیهانی متمانەپێکراوەوە بەرهەمهێنراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.