Erbil 14°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 16:09

دەزگای دژە تیرۆری عێڕاق هەواڵی کوشتنی گەورە تیرۆریستێک لە پارێزگای دیالە ڕادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

دەزگای دژه تیرۆری عێڕاق تیرۆریستی ناوزەند ( ئەبو سەعەد ئەلسەمین) ، که به‌پلەی ئەمیری کەرتی ئەبی زه‌ری ئەلغفاری کاری دەکرد له نزیک دەریاچەی (تیلال حەمرین) سەر به پارێزگاری دیالی دەکوژێت و ناوبراو کاریگەرییەکی زۆری له جێ به جێکردنی ئۆپڕاسیۆنەکانی تەقینەوە و ئامادەکردنی خۆکوژی هەبووه .

لەم نێوەندەدا دەزگای هەواڵگری ئاماژه بەوە دەکات بەوەی تیرۆرستی ناوبراو ماوەیەکی زۆرە له ژێر چاودێریەکی وورد دابوو ، تا ئەوەی له کاتێکی دیاریکراودا خستمانە بۆسەیەکی هێزە ئەمنیەکانمان و بە سزای گەلمان گەیاند، ئەمەو پێشتر به ووردی باس لەم ئۆپڕاسیۆنه گرینگەدا نەکرا به هۆکاری ئەوەی تا زەمانەتی سەرچاوەکانی زانیاری و ئەمانجەکانی به تەواوەتی بپێکێت و دواتر ئەرکەکانی جێ به جێ بکرێت . دەزگای دژە تیرۆری عێڕاق هاوکات ئاماژە بەوەش دەکات و دەڵێت: لێرەدا پەیمان نوێ دەکەینەوە بۆ گەلی عێڕاقی مەزن ، که دەستێکی درێژبین بۆ گەیشتن به سەرجەم تیرۆرستانی داعش و دەست بەسەر هەموو ئەو پاشماوانەی داعش بگرین که جگه له زمانی کووشتن و خراپەکاری و ڕەگەزپەرستیدا هیچی تر نازانن .

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی / فەرمان عەلی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.