سوپای عێراق دەستگیرکردنی پێنج تیرۆریستی داعشی لە باکووری بەغدا رایگەیاند.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پشت بەستن بە زانیاریە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی دژەتیرۆر زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە ژمارەیەک ناوچەی باکووری بەغدا ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، پێنج تیرۆریست کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر بەتۆمەتی ئەندامبوون لە داعش داواکراوبوون، دەستگیرکراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.