ماركۆس ڕاشفۆرد هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدو هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت.
له‌مباره‌وه كارگێڕی مان یونایتد له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ڕایگه‌یاند كه به‌م نزیكانه ڕاشفۆرد نه‌شته‌رگه‌ری بۆ چاك بوونه‌وه‌ی پێكانی ده‌فه‌ی شانی ده‌كرێت و ئه‌م هه‌نگاوه‌ش به ڕاوێژی نێوان یاریزانه‌كه‌و ڕاهێنهرو تیمی ته‌ندروستی مانچسته‌ریونایتدو پزیشكانی پسپۆره‌وه بڕیاری له‌سه‌ردراوه.
هاوكات تۆڕی سكای سپۆرتسی بریتانی بڵاوی كرده‌وه كه به‌هۆی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ڕاشفۆرد بۆ ماوه‌ی دوازده هه‌فته له یاریگاكان دووربكه‌وێته‌وه‌و پێده‌چێت له كۆتایی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه ڕیزی تیپه‌كه‌ی.
جێگای باسه ئه‌م هێرشبه‌ره له وه‌رزی ڕابردووه‌وه دووچاری پێكانی ده‌فه‌ی شانی هاتووه، به‌ڵام بیرۆكه‌ی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ چاك بوونه‌وه‌ی پێكانی دواخست، تا له‌م هاوینه‌دا له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌شداری له جامی یۆرۆ بكات.
مارکۆس ڕاشفۆرد هێرشبه‌ری مانچسته‌ریونایتد نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌کرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.