به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان،رایدهگهێنێت: پله‌كانی گه‌رمای 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، به‌راورد به‌رۆژانی پێشووتر چه‌ند پله‌یه‌ك داده‌به‌زێت .
كه‌شناسی راشیدهگهێنێت: له‌و ماوه‌یه‌دا ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و له‌گه‌ڵ هه‌ندێ په‌له هه‌وری جیاجیا .
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی كهشناسیدا هاتووه: له هه‌ریه‌ك له ناوچه شاخاوییه سنورییه‌كانی پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌گه‌ری بارینی تاوه بارانی كورت خایه‌ن هه‌یه .
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات، كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌و ماوه‌یه‌دا به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
شه‌مه 31 -7-2021
هه‌ولێر 42 پله ، دهۆك 42 پله ، سلێمانی 41 پله ، هه‌ڵه‌بجه 43 پله ، كه‌ركوك 44 پله .
یه‌كشه‌مه 1-8-2021
هه‌ولێر 41 پله ، دهۆك 41 پله ، سلێمانی 40 پله ، هه‌ڵه‌بجه 42 پله ، كه‌ركوك 44 پله.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.