وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایده‌گه‌ێنێت: ماوەی گەڕاندنەوەی تەندەر بۆ دامەزراندنی سێ وێستگەی بەرهەمهێنان بە وزەی خۆر درێژ کرایه‌وه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با: رایده‌گه‌ێنێت: وێستگەکانی بەرهەمێنانی کارەبا لە وزەی خۆر بە توانایی 25 مێگاوات لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک جێبەجێ دەکرێن.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: کاتی گەڕاندنەوەی تەندەرەکان بۆ رۆژی (2021/8/24) درێژ کراوەتەوە و، پابەندبوونی کۆمپانیاکان بە هەمان مەرجەکانی پێشوو دەبێت، کە لەناو تەندەرەکە ئاماژەی پێکراوە.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئاگادارییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هاتووه: هەر سێ وێستەگەکانی کارەبا بە وزەی خۆر بە شێوازی وەبەرهێنان جێبەجێ دەکرێن.
له كۆتاییدا وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت: بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەکانی نوێبوونەوە و، ئەو وزانەی کە تێچوونی بەرهەمهێنانیان کەمە، لە کارە پێشینەکانی وەزارەتی کارەبایە و لە هەوڵدایە بەپێی توانایی زۆرترین پرۆژەی هاوشێوە، وەک وێستگەی هایدرۆپاوەری دێرەلۆک جێبەجێ بکات.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.